یونیسێف: غەززە بۆ منداڵان بووەتە دۆزەخ

وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف هۆشداری دا کە دۆخی کەرتی غەززە لە هەموو کاتێک خراپتر بووە و هیچ شوێنێکی ئارام بۆ خەڵکی مەدەنی نەماوەتەوە.
جەیمس ئێڵدەر وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف ڕاگەیاند، شاری غەززە هێشتا ماڵی دەیان هەزار منداڵە کە زۆربەیان ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە و لە بارودۆخێکی ترسناکدا درێژە بە ژیان دەدەن. منداڵانی غەززە لەژێر فشاری بێوچانی هێرشە ئاسمانییەکاندا، لە ترساندا دەلەرن و ڕووبەڕووی واقیعێکی سەخت و پڕ لە ناکۆکی بوونەتەوە.
وتەبێژی یونیسێف هەروەها باسی لەوە کرد کە دەرکردنی فەرمانی چۆڵکردنی گشتی بۆ خەڵکی سڤیل بە هیچ شێوەیەک بە مانای لە دەست چوونی مافی ئەوان نییە بۆ بەهرەمەندبوون لە پشتیوانی و پاراستنی نێودەوڵەتی.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی باشووری غەززە وتی، "ناوچەی مەواسی، کە بووەتە پەناگەی سەدان هەزار کەس، ئێستا یەکێکە لە قەرەباڵخترین شوێنەکانی جیهان و دانیشتووانەکەی لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیش بێبەشن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم ئەلخەیر لە باشووری ئەلخەلیل و ١٥٠ دار زەیتونیان لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان و چالاکانی هاوپشتیخوازی بیانی.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی دووەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی "تۆفانی ئەقسا"، ئەم ئۆپڕاسیۆنەیان بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد کە پایە و حیساباتە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی خستە ژێر پرسیارەوە.
ڕێکخراوی ئونروا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شوێنێک لە غەززە بۆ منداڵان سەلامەت نییە و رژێمی سەهیۆنی منداڵان لە خەودا، لە قوتابخانەکان و لە کاتی چاوەڕوانی لە ڕیزەکانی ئاودا دەکوژێت.